مه‌نسووری ئارانی، شاره‌زای ئابووری به ئاژانسی مێهر سه‌باره‌ت به سه‌ردانی به‌سار ئه‌سه‌د بۆ ئیران وتی: به‌و پێیه‌ی سووریا له هێڵی یه‌که‌می شه‌ڕی تیرۆر له جیهاندا بووه و ئێرانیش به‌رده‌وام پشتیوانی لێکردووه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌سه‌د گرنگی زۆری هه‌یه. زیاتر له 8 ساڵه هه‌موو پیلانێک له دژی سووریا به‌ڕێوه چوو تاکوو به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات دوور بخه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌م پیلانانه به یارمه‌تی ڕووسیا و ئێران و حزبۆڵای لوبنان تێکشکا.
ئه‌و زیادی کرد: سه‌ردانی ئه‌سه‌د بۆ تاران بۆ ڕێز گرتن بوو له ئێران که له‌م 8 ساڵه‌دا به‌ردوام پشتیوانی له خه‌ڵکی سووریا کردووه. گومانی تێدا نییه که ئێران بۆ سووریا و سووریا بۆ ئێرانیش قووڵایی ستراتیژیکه، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕێگه به‌م دوو وڵاته ده‌دات که له ناوچه‌که ڕۆڵێکی به‌رچاو و هاوبه‌شیان هه‌بێت. ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین خۆڕاگری بکه‌ین و گهماڕۆكان بشکێنین ئه‌وه‌یه که قووڵایی ستراتیژیکمان له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان و وڵاتانی ناوچه‌که هه‌بێت. سیاسه‌تی باشی ده‌ره‌وه‌ی ئیران یه‌کێکه له ده‌سته‌که‌وته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئارانی ئاماژه‌ی دا: به‌شار ئه‌سه‌د له‌م سه‌ردانه جه‌ختی کرد له به‌شداری ئێرانییه‌کان له پڕۆسه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا و کاری بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته، ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندی هه‌ر دوو لایه. ئاماده بوونی ئێران له سووریا بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به‌رژوه‌ندی ئابووری هه‌ر دوو وڵات دابین ده‌کات. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکی زۆر باشه بۆ به‌شی تایبه‌تی ئێرانیش که ئه‌زمونی باشی له‌م بواره‌دا هه‌یه.
ئه‌م شاره‌زا ئابوورییه وتی: یه‌کێک له په‌یامه گرنگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌سه‌د ئه‌وه بوو که سه‌رۆک کۆماری سووریا ده‌توانێت به ئازادی و به ئاسانی سهردنای وڵاتانی دیکه و ناوچه‌که بکات. بۆ سووریایه‌ک که به تازه‌یی له ده‌ستی شه‌ڕ ڕزگاری بووه، سه‌ردانی ئازادانه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی گرنگی زۆری هه‌یه.
Your Comment