AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ١٢ ١٣:٢٤

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان هەواڵی دا:

دوو خەڵاتی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی پەرواز بەخشرایە فیلمی زەبح

دوو خەڵاتی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی پەرواز بەخشرایە فیلمی زەبح

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان لە درەوشانەوەی فیلمسازانی کورد لە فێستیڤاڵی پەرواز هەواڵی دا و وتی: دوو خەڵات لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی پەرواز، بەخشرایە کورتە فیلمی زەبح لە کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان، ئەمین مورادی وتی: فیلمی زەبح بە نووسەری و دەرهێنەری هاوبەشی سامان حسەین پوور و ئاکۆ زەندکەریمی دوو خەڵاتی سەرەکی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی پەرواز (فڕین)ی دەست خست.

ناوبراو زیادی کرد: زبح لە بەرهەم هێنانی هونەری و ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کوردستانە کە بە ئامادە بوون لە فێستیڤاڵگەلی جیاوازی ناوخۆیی و دەرەکی، خەڵاتی بەنرخی لە ناوخۆی ئێران بۆ پاریزگای کوردستان و لە بەشی نێودەوڵەتی بۆ ئێران دەست خستووە.

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتیشی: ئەو بەرهەمە بە ئەکتەریی درەوشانی فەرەیدوون حامدی لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی پەرواز توانی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی، پەیکەرەی زێڕین و دیپلۆمی شانازی وەدەست بهێنێت و هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو، دیپلۆمی شانازی و پەیکەرەی زێڕین دەست بخات.

News ID 25354

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha