بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مەراسمی کۆتایی یەکەمین خولی فستیڤاڵی شانۆی مانگ وتاری کوردستان بە پشتیوانی حەوزەی هونەری کوردستان و بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە شانۆکارانی کورد لە شاری بیجاڕ بەڕێوە چوو.
لەم مەراسمە براوەکانی ئەم فستیڤاڵە لە لایەن لێژنەی داوەری فستیڤاڵەکە ناسێندران.
ئەمین مورادی، سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: گەشە کردن لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگا پێویستی بە گەشەی فەرهەنگی هەیە و هەر بەم هۆیە پتەو کردنی فەرهەنگ ژێرخانی گەشەی سەقامگیر لە هەر کۆمەڵگایەکە.
ئەو زیادی کرد: ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە بەردەوام بین لە پشتیوانی کردنی هونەرمەندان و لەم ڕێگەدا ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین.
لە کۆتایدا براوەی خەڵاتەکانی فستیڤاڵی شانۆی مانگ وتار کوردستان ناسێندران کە بریتی بوون لەم کەسانە:
لە بەشی دەرهێنەری یونس سەحراوی بووە یەکەم، زاهید سوبحانی بووە دووهەم و فەرشید گوێڵی بووە سێهەم.
لە بەشی ئەکتەری پیاو حەسەن تەرەقی بووە یەکەم، تەقی حەیدەری بووە دووهەم و ئەمین سەنجەربەیگی بووە سێهەم.
لە بەشی ئەکتەری ژن بەیان میرزایی بووە یەکەم، عاتفە ئازموودە بووە دووهەم و هەستی یارئەحمەدی بووە سێهەم.
باشترین خەڵاتی مۆسیقا و دیزاینی سێنی فستیڤاڵەکەش شانۆی مێرووەکان بە سەرپەرەستی هانا مەحموودی بەخشرا.
هەروەها دوو شانۆی جادەی بێدەنگی و ژێرزەمین وەک باشترین شانۆکانی ناسێندران و خەڵات کران.
شایانی باسە کە فستیڤاڵی شانۆی مانگ وتار کوردستان بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ و بە بەشداری زیاتر لە ۱۰۰ هونەرمەندی کورد بەڕێوە چوو.
Your Comment