به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئه‌لمیادین، به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: ئێران هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تاران چه‌نه لێدانمان نابێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێمه پێویسته به‌وه‌یه که په‌یوه‌ندی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ تاران و مسکۆ هه‌بێت و ده‌نگۆی دوور که‌وتنه‌وه‌ی دیمه‌شق له ڕووسیا و ئێران ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانه وپهیوهندییهکانمان تۆکمه‌یه.
ئاماژه‌شی دا که سعوودییه‌کان به پشتیوانی ئه‌مریکا له سه‌ره‌تاوه ده‌ستیان بووه له خوێن ڕشتنی خه‌ڵکی سووریا و گه‌لی سووریا چاوه‌ڕوانن ئه‌وانه‌ی له‌م خوێنڕشتنه تێوه‌گلاون داوای لێبوردن بکه‌ن.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له نهتهوهزیادی کرد: تیرۆریزم چه‌کێکه له ده‌ستی پشتیوانه‌کانیدا و ئه‌وان هه‌ر کاتێک بیانه‌وێت که‌ڵک له تیرۆریزم وه‌ر ده‌گرن و ئه‌مریکاییه‌کان و تورکه‌کانیش باش ده‌زانن به‌غدادی له کوێ خۆی حه‌شار داوه.
جه‌ختیشی کرد که ئه‌مریکا له سووریا نه‌کشاوه‌ته‌وه و ئه‌م وڵاته ته‌نیا ده‌یه‌وێت که‌ڵکی زیاتر له تیرۆریزم وه‌رگرێت.
به‌شار ئه‌لجه‌عفه‌ری وتی: دوژمنی کردن له‌گه‌ڵ وڵاتێکی گرینگی وه‌ک ئێران چه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌یه؟
ئاماژه‌شی کرد دیمه‌شق سوور نییه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆمکاری عه‌ره‌ب چونکوو وڵاتانی عه‌ره‌بی پێشتر له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڕیارده‌ر بوون به‌ڵام ئێستا و پاش ئه‌م هه‌موو دووبه‌ره‌کیه هیچ پێگه‌یه‌کیان نییه.
له کۆتایشدا باسی له پرسی فه‌له‌ستین کرد و ڕایگه‌یاند دیمه‌شق جه‌خت له‌وه ده‌کات که بابه‌تی فه‌له‌ستین بنه‌مایی و ئه‌وه‌ی له ناوچه‌که ڕووده‌دات به ئامانجی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه.
Your Comment