محه‌مه‌د دێهقان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر سه‌باره‌ت به سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا بۆ ئێران وتی: ئه‌م سه‌ردانه ئه‌مه‌ی نیشان دا که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا که له دژی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته سازیان کردبوو شکستیان خواردووه، به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ڕێز گرتن له ئێران و به‌جێهێنانی وه‌فا بۆ ئێران و به‌ره‌ی خۆڕاگری ئه‌م سه‌ردانه‌ی کرد و له ڕێبه‌ری ئێرانیش سپاسی کرد.
ئه‌و زیادی کرد: له ناوخۆی ئێران له ڕابردوودا سه‌باره‌ت به پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د دوو ده‌نگی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی سووریا ڕێکاری ستراتیژیکی ڕێبه‌ری باڵای ئێران بوو. خه‌ڵکی سووریا ته‌نیا نین، به‌ڵکوو ئه‌وان به‌شێکن له به‌ره‌ی خۆڕاگری و سه‌رکه‌وتنی سووریا له به‌رانبه‌ر داعش و ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشه.
ئه‌م پارلمانتاره ئێرانییه ئاماژه‌ی دا: به‌داخه‌وه له‌م ماوه‌یه که به‌رپرسانی ئێران سه‌رقاڵی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا بوون، زۆربه‌ی توانسته‌کانی سووریا و ناوچه‌که له بیر کرا و زۆر که‌م له ده‌رفه‌ته‌کانی دوای شکستی داعش له سووریا سوود براوه.
دێهقان جه‌ختی کرد: له سوودی ئێرانه که په‌یوه‌ندی نزیکی ئابووری له‌گه‌ڵ سووریا هه‌بێت، چون ئیران توانی باشی بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا هه‌یه ده‌توانێت کاریگه‌ری ئابووریی ئه‌رێنیشی له سه‌ر وڵاته‌که‌ی ئێمه هه‌بێت. بازاڕی سووریا پێویستی به که‌ل و په‌له‌کانی ئێمه هه‌یه و ده‌بێت گرنگی به‌م بابه‌ته بده‌ین.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: بڕێک بابه‌تی گشتی ناوچه‌که هه‌یه که ده‌بێت ڕێبه‌ری بڕیاریان له سه‌ر بدات، ئه‌م بابه‌تانه ته‌نیا ئابووری نین به‌ڵکوو بابه‌تی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که و ئێرانیشه.
ئه‌م پارلمانتاره ڕایگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئێران سه‌قامگیری له سووریا و شکستی داعش و ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا له ناوچه‌که نیشان ده‌دات.
Your Comment