بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا هاتووە دوو شانەی نوستووی داعش لە کوردستان ناسێندراون و دەستگیر بوونە کە پلانیان بۆ بۆمب دانەری و کاری تێکدەرانە و تیرۆر داڕشتبوو.
ئاماژەش دراوە کە ۱۳ تیرۆریست لەم هەڵمەتەی وەزارەتی ئیتلاعاتدا دەستبەسەر کراون کە هەموویان لە دووگرووپی سەر بە داعش کاریان کردووە.
ئامانجە داڕێژراوەکانی ئەم دوو گرووپە بۆمب دانەری و کوشت وبڕی خەڵک و تیرۆری هەندێ لە مامۆستایانی سوننەی کوردستان بووە کە هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کوردستان پیلانەکانی پووچەڵ کردووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیێندراوە کە هەندێ لەم دەستگیر کراوانە لە دەرەوەی ئێران ڕاهاتوون و سەرکردەیەکی چەکداری داعش سەرۆکیان بووە و ڕێنوێنی کردووەن.
رێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆر لەم تیرۆریستانە گیراوە.
Your Comment