کاردنەوەی توندی فەرماندەیی عێراق بە ئەمریکا

وتەبێژی فەرماندەیی عێراق کاردانەوەی خۆیی بە پاگەندەی باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕاگەیاند کە وتبووی هێزەکانی عێراق ئامادەیی ئەوتۆیان نییە بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی عێراق کاردانەوەی خۆیی بە پاگەندەی باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕاگەیاند کە وتبووی هێزەکانی عێراق ئامادەیی ئەوتۆیان نییە بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی عێراق.

ئەو زیادی کرد: ئەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا وتوویەتی لێکدانەوەی دەقیق لە هێزەکانی عێراق نییە و بێ بنەماێیە چون ئەم هێزانە ڕووبەڕووی داعش بوونەوە و خاکی ئەم وڵاتەیان ئازاد کرد.

ڕەسوڵ جەختی کرد: هێزەکانی سوپا، پۆلیس و حەشد و دژە تیرۆر ئامادەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر چالاکییەکی دوژمنکارانەیان هەیە و پێویست بە لایەنی بیانی ناکات. ئەرکی هێزە نێونەتەوەییەکان ڕاهێنان و ڕاوێژکاریژو پشتیوانی ئاسمانییە. هێزەکانی عێراق لە ۲۰۰۳ بەملاوە ئەزمونی باشیان بووە و شەڕی داعش باش ڕاهاتوون.

شایانی باسە کەباڵوێزخانەی عێراق پاگەندەی کردبوو کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێشتا ئامادەیی دابین کردنی ئەمنیەت لەم وڵاتەیان نییە.

News Code 25159

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =