به ڕاپۆری ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گه‌شتییه‌کانی زانکۆی زانستی پزشكی تاران، دوکتور سه‌ید ڕه‌زا فاتمی، زانای بواری پزشكی ڕایگه‌یاند که توانیانه به سه‌رکه‌وتوویی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده له ئێران به شێوازێکی نوێ بکه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: هۆکاری زۆربه‌ی تۆمۆرهکانی گه‌ده ئاندۆکارسینۆمی ناو گه‌ده‌یه. هه‌ر ساڵ ۸۷۰ هه‌زار که‌س له جیهان تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌بن که به داخه‌وه ۶۵۰ هه‌زار که‌سیان ده‌مرن. له جیهاندا له ژاپۆن زیاترین سه‌رکه‌وتن بۆ ده‌رمانی شێرپه‌نجه به ده‌ست هاتووه که به شێوازی ESD ناسراوه.
فاتمی ئاماژه‌ی دا: له‌م شێوازه تۆمۆرهکه له ناو گه‌ده به شێوازی ئهندسکۆپی ده‌بڕدرێت و هه‌ڵده‌گیردرێت و دواجار له ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه فڕێ ده‌درێت. ئێمه له ئێستادا ئه‌م پێشکه‌وتنه‌مان به ده‌ست هێناوه ده‌توانین له هه‌مان قۆناغی یه‌که‌م شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌م ستایله ده‌رمان بکه‌ین.
ئه‌م زانا ئێرانییه له کۆتایدا وتی: ئێمه له ساڵی ۲۰۱۴وه چه‌ندی ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌م شێوازه‌مان به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام داوه و هیوای زۆریشمان هه‌یه که ئه‌م شێوازه له سه‌رتانسه‌ری ئێران به زوویی ڕێبخرێت و یارمه‌تی نه‌خۆشه‌کان بدات.
بۆچوونی ئێوە