کوردێک خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی ئێرانی مسۆگەر کرد

هوتەن شەکیبا ئەکتەری گەنجی سنەیی بۆ دەورگێران لە فیلمی "شەوێک کە مانگ کامڵ بوو" خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هوتەن شەکیبا ئەکتەری گەنجی سنەیی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر کە دووشەممە ٢٢ی رێبەندان لە تاوەری میلادی تاران بەڕێوەچوو، خەڵاتی سیمۆرغی بلوورینی باشترین ئەکتەری پیاوی بۆ دەورگێران لە فیلمی "شەوێک کە مانگ کامڵ بوو" مسۆگەر کرد.

شەکیبا پاش وەرگرتنەی خەڵاتەکەی وتی: زۆر خۆشحاڵم کە ئەم خەڵاتەم پێ بەخشرا و خۆشحاڵیشم کە رۆژ بە رۆژ بنەماڵەکەم گەورەتر دەبێت و زیاتر پەرە دەستێنێت؛ سەرەتا بنەماڵەی خۆم پاڵپشتم بوون و پاشان بنەماڵەی گەورەتری شانۆ کە ١٦ ساڵ وانەی لێ فێر بووم و بنەماڵەی "شەوێک کە مانگ کامڵ بوو" کە هەموو شەونەخەونیمان پێوە کێشا و بنەماڵەی سینەما کە مۆڵەتی دامێ ببمە ئەندامی.

وتیشی: سپاس و پێزانینم هەیە بۆ لیژنەی داوەران کە ئەو هەلەیان ڕەخساند ناوم لە پەنای ناوی ئەکتەرانێکی گەورەی وەک نەوید محەمەد زادە، ئەمین حەیایی، پەیمان مەعادی و حامد بێهداد بێت.

شایانی باسە کە نەوید محەمەد زادە ئەکتەری کوردی ئیلامی بۆ دەورگێڕان لە فیلمی "سوورپێست" لە بەربژێرانی دیکەی باشترین ئەکتەری پیاو لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی فیلمی فەجر بوو.

News Code 24944

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =