بەشار ئەسەد دوژمنی ئەمریکا نییە

کۆنگرسمانێکی دیموکرات لە هاوایی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەشار ئەسەد دوژمنی ئەمریکا نییە چون سووریا ڕاستەوخۆ هەڕەشە نییە بۆ سەر واشنتۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، تولسی گابارد، کۆنگرسمانی ئەمریکایی بە کاناڵی ئێم ئێس ئێن وتی: بەشار ئەسەد دوژمنی ئەمریکا نییە چون سووریا ڕاستەوخۆ هەڕەشە نییە بۆ سەر واشنتۆن.

ئەم کۆنگرسێمانە کە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمای ۲۰۲۰ی ئەمریکا بەربژار کردووە، زیادی کرد: من زۆرم بیستووە کە هێەکانی ئێمە بێ هیوان لە گۆڕینی سیستمە حکومەتییەکان لە وڵاتانی دیکە. گۆڕینی سیستمەکان وەک ئەو شتەی ئێستا لە ئەفغانستان ڕووی داوە.

گابارد وتی: نموونە زۆر هەیە کە هێزەکانی ئێمە لە ئاستی جیهان گیانیان لە مەترسی دایە. بەڵام ئەوان نازانن بۆ چی و بە چ مەبەستێک ڕەوانەی شەڕ لە وڵاتانی وڵاتانی دیکە کراون.

News Code 24938

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =