تیرۆریزم لە ڕۆژاوای ئاسیا ئاکامی سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکایە

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوە وتی: تیرۆریزم لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆژاوای ئاسیا ئاکامی سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا و بڕێک لە هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە لە ماوەی ساڵان و دەیەکانی دوایی لە ناوەچەکەیە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنگرەی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد: تیرۆریزم لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و رۆاژاوی ئاسیا ئاکامی سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا و بڕێک لە هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە لە ماوەی ساڵان و دەیەکانی دوایی لە ناوچەیە کە لە سەر سیاسەتی کەڵک وەرگرتن لێی بۆ بەرەو پێش بردنی ستراتیژییەکانی خۆی وەکوو دروست کردنی ئەلقاعیدە و داعش و گرووپە توندڕەو و تیرۆریستییەکان، قەیرانەکان، ئاڵۆزییەکان و ناسەقامگیرییەکان لە ناوچەکە دانراوە.

ناوبراو وتی: ترامپ بە درۆ ئێران بە پاڵپشتی لە تیرۆریزم تۆمەتبار دەکات لە حاڵێکدا لە هیچ کەسێک شاردراوە نییە کە ئێران وەکوو گەورەترین قوربانی تیرۆریزم لە چەند دەیەی ڕابردوو و بە تاقەت هێنان بەرانبەر تێچووی مادی و مەعنەوی فراوان لە گەڵ ئەو دیاردە شەڕی کردووە و شەڕیش دەکات و هەر ئەو جۆرەی کە لە شکستی داعش لە عێراق و سووریا ڕۆڵی بنەڕەتی و نکۆڵی نەکراوی هەبوو.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بە ئاماژە بە ئەو ڕاستییە ئاشکرا کە کەمایەتیە ئایینییەکان لەوانە جووەکان لە کۆامری ئیسلامی ئێران لە ئازادی تەواودان و خاوەن نوێنەری سەربەخۆ لە مەجلیسی شوورای ئیسلامین، زیادی کرد: بریک وڵاتانی ڕۆژاوایی هەروا و سەرەڕای تێپەڕینی چەندین دەیە لە شەڕی دووهەمی جیهانی هەروا خۆیان بە قەرزداری زایۆنییەکان دەزانن لە حاڵێکدا کە ئێرانییەکان بە فەرهەنگی ئێرانی لە درێژەی مێژوودا پێکەوە ژیاون و خاوەن جۆراوجۆی هۆزی و ئایینی بووە و تا ڕادەیەک تەواوی ئایین و دینەکانی لە باوەشی خۆی جێ کردووەتەوە.

قاسمی وتیشی: ئایینی جوو هەر وەکوو دینە ئیبراهیمییەکانی تر بەردەوام لە لایەن ئێرانەوە ڕێزی لێ گیراوە و بە پێی یاسای بنەڕەتی لە پێگەیەکی تایبەت جێی هەیە؛ بەڵام ناتوانرێت و نابێت نکۆڵی لە ئەو بابەتە بکرێت کە ئەوەی کە بەداخەوە بووەتە هۆی ناوخراپی لایەنگرانی ئایینی جوو، کردەوە و کارە نامرۆڤانە و جەنایەتکارانەکانی ڕژێمی زایۆنییە کە بە ناوی ئایینی جووەوە ڕواڵەت و پێگەی جووەکانی لە جیهان خراپ کردووە.

News Code 24847

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =