بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دی پێرسە، ڕیچارد گرنێل باڵوێزی ئەمریکا لە ئەڵمانیا لە درێژەی سیاسەتگەلی دەستێوەدەرانەی لە کاروباری وڵاتانی جۆراوجۆر بە ئاماژە بە چالاک بوونی میکانیزمی دارایی ئەورووپا لە گەڵ ئێران، ڕایگەیاند: چاوەروانین ببینین کە کام وڵاتی ئەورووپی لە گەڵ ئێران هاوبەشی و هاوکاری دەکات.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە ئێران سەبارەت بە چاکسازیی FATF بەڵێنی داوە، یتدعای کرد: ئێران بەڵێنەکانی خۆی هەمبەر بە FATF ڕانەپەڕاندووە.
شایانی باسە کە میکانیزمی دارایی ئەورووپا و ئێران لە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە چالاک بووە؛ ئەو میکانیزمە بە ئینستێکس (INSTEX) ناوی لێ دەبرێت کە بە مانای "کەرەسەیەک بۆ پاڵپشتی لە ئاڵوگۆڕیی بازرگانی" دێت.
گفتنی است مکانیسم مالی اروپا- ایران از روز پنجشنبه گذشته راه اندازی شده است.
ئینستێکس هاوسەنگ لە گەڵ بەرزترین ستانداردگەلی نێودەوڵەتی بۆ یاسای دژە گەندەڵی و پارەی نایاسایی، پێشگری لە دابین کردنی دارایی تیرۆریزم (AML/CFT) و پێڕەوی لە گەمارۆگەلی یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داڕێژراوە. لەوبارەیەوە سێ وڵاتی ئەورووپی چاوەروانیی ئەوەیان لە ئێران هەیە کە تەواو بنەماکانی پلانی هەنگاوی "گرووپی تایبەتی هەنگاوی دارایی" (FATF) بە زووترین کات جێبەجێ بکەن.
بۆچوونی ئێوە