میکانیزمی دارایی ئەورووپا بۆ ئێران شه‌رعیه‌تی هه‌یه‌

سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەڵمانیا میکانیزمی دارایی ئەورووپا – ئێرانی تەواو ڕەوا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یۆرۆنیووز، هۆڵگەر بینگ مەن سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەڵمانیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی بە ئاماژە بە چالاک بوونی میکانیزمی دارایی ئەورووپا لە گەڵ ئێران، ڕایگەیاند: کۆریدۆری نوێ بۆ بازرگانی نادۆلاری لە گەڵ ئێران کە فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا چالاکیان کردووە، تەواو  ڕەوایە.

ئەو میکانیزمە داراییە کە بە ئینستێکس (INSTEX) ناوی لێ دەبرێت کورت کراوەی "کەرەسەیەک بۆ پاڵپشتی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی"یە کە هاوسەنگ لە گەڵ بەرزترین ستانداردگەلی نێودەوڵەتی بۆ یاسای دژە گەندەڵی و پارەی نایاسایی، پێشگری لە دابین کردنی دارایی تیرۆریزم (AML/CFT) و پێڕەوی لە گەمارۆگەلی یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داڕێژراوە.

لەوبارەیەوە سێ وڵاتی ئەورووپی چاوەروانیی ئەوەیان لە ئێران هەیە کە تەواو بنەماکانی پلانی هەنگاوی "گرووپی تایبەتی هەنگاوی دارایی" (FATF) بە زووترین کات جێبەجێ بکەن.

News Code 24753

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =