بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ئەمڕۆ لە گەڵ حەسەن توران نوێنەری بەرەی تورکمانی و پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمان دیداری کرد.
لە ئەو دیادرەدا دۆخی سیاسی کەرکووک لێک درایەوە و لە سەر گرنگایەتی پاراستنی پاوەجیی پارێزگا و پێکەوە ژیانی تەواوی هۆزەکان لە ئەو پارێزگا جەخت کرا.
خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیانی پارێزگای کەرکووک لە پرسەکانی تری ئەو دیدارە بوو.
حەیدەر عەبادی وتیشی: کەرکووک شارێک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەمێنێتەوە و بە جۆرێک عێراقێکی بچووکە کە ئەوێ سوپاپی دڵنیایی عێراقە.
ناوبراو هەروەها لە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی سیاسی کە بەستێن بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک پێک دێنێت نیگەرانی دەربڕی.
Your Comment