بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر پاسدار "محەمەد حەسەن باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە کونگرەی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید حەسەن باقری لە تەورێز، ڕایگەیاند:
گەلی ئێران هەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، بەرەوڕووی بایکۆت، پیلانی کوودەتا و تیرۆر بۆتەوە، بەڵام نەک هەر شۆڕشەکەی شکستی نەهێنا بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر بوو.
سەرلەشکەر باقری رۆژانی بەرەڤانی پیرۆزی بیر هێنایەوە وتی: تەواو چەک و چۆڵی داگیرکەرانی جیهانی لە بەر دەستی سەدامدا بوو و بە هەموو جۆرە پاڵپشتی لە عێراق دەکرا، ئەوی ڕاست بێت ئەو کات ئێران لە بەرامبەر ٣٥ وڵاتی زلهێزدا شەڕی دەکرد.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: ئێستاکە ئێران زلهێزی ناوچەیە و وێڕای ئەوەی دەسەڵاتی یەکەمە، بە دادوەری دەجوڵێتەوە و چاوی تەماحی نەبڕیوەتە خاکی هیچ وڵاتێک.
وتیشی: بێتوو ئەمریکا و ئیسراییل ئامانجی دزێوی پەلاماردانی ئێرانیان لە مێشکدا هەبێ، باش بزانن کە بەرەوڕووی وەڵامی توند و پەژیوانکەرەوەی هێزی چەکداری و گەلی ئێران دەبنەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامی منەتباری هوشیاری و پلانداڕشتنی زیرەکانەی شەهید "حەسە باقری"ـە، وتیشی: تایبەتمەندییەکانی ئەم شەهیدە لە ساڵانی بەرەڤانیی پیرۆز هاوکاتی بەسیرەتی هەواڵگرانە و پێشبینیی بەرەڤانیی ئەو، بووە هۆی ئەوەی دوژمن بەرامبەر بە هێزی ئێرانی لە شەڕی داسەپێندراوی عێراق بە سەر ئێراندا بەچۆکدا بێ و بەرەوڕووی شکستێکی سەرشۆڕانە ببێتەوە.
سەرلەشکەر باقری لە کۆتاییشدا بیری هێنایەوە کە بەسیرەتی هەواڵگرانەی ئەمڕۆی سوپا بەرهەمی جیهاد و خۆبەخشیی ئەو شەهیدە و هاوڕێکانیەتی و جەختی کرد: بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان و خوێندنەوەی ڕووداوەکان بەرەڤانی پیرۆز گەنجێکی تۆکمەیە و هاوکات دەبێتە پشت و پەنایەک بۆ گەنجان هەتا وڵات بەرەو دینامیکیا و چالاکبوونەوە ببەن و هەروەها دەبێتە مایەی پەرەسەندنی فەرهەنگی خۆبەخشی و شەهادەت لە وڵاتدا.
Your Comment