به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌نجومه‌نی کۆنترۆڵی چه‌کی ئه‌مریکا له میانه‌ی یادداشتێک له نووسینی کلسی داونپۆرت و ئالیسیا ساندرێرز، تاقی کردنه‌وه‌ی مانگی ده‌ستکرد له لایه‌ن ئێران و دژبوونی به بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لێکداوه‌ته‌وه.
ئه‌مریکا و پۆڵه‌ندا له ڕۆژانی ۱۳ و ۱۴‌ی فێڤرییه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک وڵاتی جیهان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، مایک په‌مپه‌ئۆ له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی داوه که ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م کۆبوونه‌وه ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که ده‌بێت که جه‌خت ده‌کات له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری ناسه‌قامگیرانه‌ی ئێران له ناوچه‌که.
به پێی ئاماره‌کان زیاتر له ۷۰ وڵاتی جیهان بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه بانگهێشت کراون، ئه‌گه‌رچی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێکی ئه‌ورووپایی و فدریکا موگرینی ئاماده نین که به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه بکه‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌م کاره‌ی به گه‌مه‌یه‌کی گه‌مژانه ناوبرد که دژ به ئێران ڕێکخراوه، ئێران هۆشداری به پۆڵه‌ندا داوه که ئه‌م کاره بێ وڵام نابێت له داهاتوودا.
ڕوون نییه که ئه‌مریکا ئامانجی له‌م کۆبوونه‌وه چییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له دوای ئه‌وه‌یه به‌م کۆبوونه‌وه وڵاتانی جیهان ڕازی بکات که ڕێککه‌وتنێکی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه شکستی هێناوه چون هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مه‌یان پێشتر ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپایی ئاماژه‌یان داوه که به زوویی سیستمێکی نوێی ماڵی بۆ ده‌وردانه‌وه گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران وه‌گڕ ده‌خه‌ن.
تاقی کردنه‌وه‌ی انگی ده‌ستکردی سیمورغ له لایه‌ن ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نساوه هۆشداری له سه‌ر دراوه، به‌ڵام هیچ ڕێگرییه‌کی یاسایی بۆ ئه‌م تاقی کردنه‌وه بوونی نییه و ئه‌م کاره‌ش له دژی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نییه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه مایک په‌مپه‌ئۆ، ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌ی ئێرانی به پێشێل کردنی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناوبردووه و هۆشداری به ئێران دا تاکوو جارێکی دیکه ئه‌م کاره دووباره نه‌کاته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه له حاڵێک دایه که عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی ڕۆژی ۱۳ی ژانڤییه ڕایگه‌یاند که ئیران ڕئیاکتۆرێکی نوێی ساز ده‌کات که ده‌توانێت ۲۰ له سه‌د ئۆران‌یۆم بپیتێنیت. ئه‌گه‌رچی به پێی به‌رجام ئه‌م چالاکییه‌ی ئێران ئاساییه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانا نییه که ئێران ۲۰ له سه‌د ئۆران‌یۆم دهپیتنێت به‌ڵکو ئێران سووته‌مه‌نی ۲۰ له سه‌د به‌رهه‌م دێنێت که دژی به‌رجام نییه.
بابه‌تێکی دیکه که گرنگه، ده‌قی نوێی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی به‌رگری مووشه‌کی ئه‌مریکا له‌م دواییه بڵاو بوویه‌وه که تێیدا چالاکی مووشه‌کی ئێران به مه‌ترسی ناو بردووه، به تایبه‌ت باسی ئه‌وه ده‌کات که ئێران هه‌وڵ ده‌دات توانی مووشه‌کی خۆی ۲۲۰۰ کیلۆمترهوه بۆ ۵۵۰۰ کیلۆمه‌تر به‌رز بکاته‌وه، که ئه‌مه‌ش ده‌توانێت به ئاسانی خاکی ئه‌مریکا بپێکێت.
له نه‌خشه ڕێگه‌یه جه‌خت کراوه که ئه‌مریکا ده‌بێت هه‌نگاوی پێویست دژ به‌م مه‌ترسیانه هه‌ڵبگرێت و ڕێگه نه‌دات سیستمی مووشه‌کی ئێران تاکوو ئه‌م ئاسته په‌ره بسێنێت. به‌ڵام تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئێران پێبه‌ند بێت به‌رجام پلانی مووشکه‌ی دوورهاوێژ جێبه‌جێ ناکرێت چون ئاژانسی ناڤۆکی به پشکنینه به‌رده‌وامه‌کانی له ئێران ده‌توانێت به‌ر به هه‌رجۆره ساز بوونی چه‌کی ناڤۆکی بگرێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه بوو که سیناتۆر ئێلیزابێت وارن له کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی سه‌ربازی سینای ئه‌مریکا داوای کرد که ئه‌مریکا بۆ به‌رجام بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌و وتی: ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت له پێبه‌ند بوون به به‌رجام له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌بێت ئازایانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رجام و گه‌ماڕۆکان جارێکی دیکه لابباته چون ئه‌م ڕێککه‌وتنه جیهانی ئه‌منتر کردووه.
هه‌روه‌ها زیاتر له ۴۰ ڕێکخراوی ئه‌مریکایی و وڵاتانی جیهان، له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک داوایان که ئه‌مریکا کردووه که بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رجام. یه‌کێک له‌و ڕێکخراوانه که ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی واژ کردووه ئه‌نجومه‌نی کۆنترۆڵی چه‌که له ئاستی جیهان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا داوا کراوه که کۆنگرێسی ئه‌مریکا دژایه‌تی گه‌ماڕۆکانی دژ به ئێران بکات که به هۆی به‌رجامه‌وه له سه‌ر ئێران لابران.
Your Comment