نیگەرانی ئیسرائیل لە توانای مووشەکی میلیشیاکانی عێراق

ماڵپەڕی "ئینفۆ ئیسرائیل نیوز" بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە سەر توانای مووشەکی میلیشیاکانی عێراق لە بەرنابەر ئیسرائیل قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، ماڵپەڕی "ئینفۆ ئیسرائیل نیوز" بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک  لە سەر توانی مووشەکی میلیشیاکانی عێراق لە بەرنابەر ئیسرائیل قسەی کرد.

لە درێژەی ڕاپۆرتی ئەو ماڵپەڕە هاتووە: میدیا ئیسرئیلییەکان هەوڵ دەدەن تا کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق لە رێگای بڵاو کردنەوەی هەواڵ لە سەر ئامانجە دیاری کردوەکان لە عێراق بۆ بوردمانی ئەوان لە لایەن شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە هەڵسەنگێنن.

 لە ئەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوە کە میلیشیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنی ناتوانێت لە گەڵ ئەوان بەرەو ڕوو بێتەوە و ئەوان هەزاران مووشەکیان لە باشووری لوبنان هەیە کە بەرەو ئیسرائیل ئامادەی هاویشتنن.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو هێزانە جەختی کردووە ئەگەر هێرشێک بکرێتە سەریان کاردانەوەی ئەو هێزانە لە کاتێکدا دەنوێندرێت کە ئیسرائیل لە ئاستی خوارەوە بێت.

News Code 24678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =