پێویست بە دانانی ناوچەی دژە فڕین لە سووریا نییە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی تایبەتی سوپای ئەمریکا جەختی کرد کە پێویست ناکات ناوچەی دژە فڕین لە سووریا بۆ چارەسەریی پرسی ئاوارەکان دابنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە "روسیا الیوم"، جۆزێف فووتیل فەرماندەی ئۆپراسیۆنی تایبەتی سوپای ئەمریکا لە لێدوانێک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا ڕایگەیاند کە زەروورەتێک نابینێ کە بە مەبەستی چارەسەریی کێشەی ئاوارەکان لە سووریا ناوچەی دژە فڕین دابنرێت.

فووتیل کە لەو کۆبوونەوەدا هۆکاری ناڕەزامەندیی خۆی بۆ دانانی ناوچەی قەدەغەی فڕین لە سووریای ڕوون نەکردەوە، وتی کە ئەگەر ئاوارەکانی سووری ناوچەیەکی هێمنیان لە بەردەست بایە زۆر باشتر بوو.

شیاوی باسە کە ئەنقەرە هێشتاش لە ڕازی کردنی هاوپەیمانانی خۆی لە ناتۆدا سەبارەت بە دانانی ناوچەی قەدەغەی فڕین لە سووریا بەرەوڕووی کێشە و تەگەرەیە و لە ناو دەوڵەتی ئەمریکاشدا ناکۆکیگەلێک لەوبارەوە لە ئارادایە. دەوڵەتی تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کو خوازیاری دانانی ناوچەیەکی هێمن تا قووڵایی ۱۰ کیلۆمەتریی باکووری سووریایە کە شاری ئەعزازیش لە خۆ دەگرێت.

لە لایەکی دیکەوە ڕووسیاش مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە دانانی ناوچەیەکی دژە فڕین لە ناوچەی حەڵەب یارمەتیی ئۆپراسیۆنەکانی شەڕ لە دژی تیرۆریزم نادات و ئۆپراسیۆنی ئەمنیی دژە تیرۆریستەکان لە ناوچەی باسکراودا لە قۆناغی ئەنجامدانە.

ڕووسیا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دانانی ناوچەی دژە فڕین لە سووریادا بە بێ ڕەزامەندیی ئەم دەوڵەتە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مومکین نییە.

News Code 2466

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =