ستراتیژی ئێمە سڕینەوەی ئیسرائیل لە جوگرافیای سیاسی جیهانە

جێگری فەرماندەی گشتی سوپا وتی: ستراتیژی ئێمە سڕینەوەی ئیسرائیل لە جوگرافیای سیاسی جیهانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەلامی جێگری فەرماندەی گشتی سوپا لە پەراوێزی یەکەم کۆنفڕانسی نەتەوەیی نەژیارڤانی بەرگری ئاسایشی دەسەڵاتی ئیسلامی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ کردنە ئامانجی بنکەکانی ئێران لە سووریا وتی: ستراتیژی ئێمە سڕینەوەی ئیسرائیل لە جوگرافیای سیاسی جیهانە و وا دیارە بە ئاژاوەگێڕیگەلێکەوە کە ئیسرائیل خەریکە ئەنجامی دەدات، خۆی بە ئەو ڕاستیە نزیک دەکاتەوە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: ئێمە ڕایدەگەیێنین کە ئیسرائیل ئەگەر کارێک ئەنجام بدات کە شەڕێکی نوێ دەست پێبکات، بە دڵنیاییەوە ئەو شەڕە، هەر ئەو شەڕەیە کە سڕینەوەی ئەو وڵاتەی بە دواوە دەبێت و ناوچە داگیرکراوەکان کۆنترۆڵ دەکرێنەوە و تەنانەت ئیسرائیلییەکان لە فەلەستین گۆڕستانیش بۆ خاک کردنی تەرمەکانی خۆیان نادۆزنەوە.

News Code 24658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =