به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: به هۆی درێژه کێشانی زیندانی کردنی مه‌رزیه هاشـمی، هه‌واڵنێری پرێس تیڤی له خاکی ئه‌مریکا، ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به باڵوێزی نه‌مسا ڕاگه‌یاند، ده‌ستگیر کردنی خاتوو هاشمی ته‌واو نایاساییه و ده‌بێت هه‌رچی زووتره ئازاد بکرێت.
قاسمی زیادی کرد: له‌م دیداره ناڕه‌زایه‌تی خۆمان له شیوازی نایاسایی ده‌ستگیر کردنی مه‌رزیه هاشـمی له ئه‌مریکا به لایه‌نی نه‌مسایی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌مان کرد که هه‌ڵسوکه‌تی پۆلیسی ئه‌مریکا له دژی خاتوو هاشـمی پێشێل کردنی یاساکانی مافی مرۆڤه و ده‌بێت ده‌ست به‌جێ و بێ هیچ مه‌رجێک ئه‌م هه‌واڵنێره ئێرانی ئه‌مریکاییه ئازاد بکرێت. ئه‌مریکا ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌م ده‌ستگیر کردنه نایاساییه وڵام بداته‌وه و به‌رپرسه له پێشێل کردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
شایانی باسه که باڵوێزی نه‌مسا له‌م دیداره ڕایگه‌یاند که ده‌ست به‌جێ داواکاری به‌رپرسانی ئێرانی بۆ لایه‌نی ئه‌مریکایی ده‌گوازێته‌وه.
بۆچوونی ئێوە