AP ١٣٩٧ بەفرانبار ٢٦ ٢٠:٢٧

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند:

ڕێککەوتنی حزبە کوردییەکان له‌سه‌ر پۆستە گرینگەکانی هەرێمی کوردستان

ڕێککەوتنی حزبە کوردییەکان له‌سه‌ر پۆستە گرینگەکانی هەرێمی کوردستان

ڕاپۆرتە میدیاییەکانی عێراق باس لە ڕێککەوتنی سەرەتایی سێ حزبی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی پۆستە گرینگەکانی ئەو هەرێمە دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "الیوم السابع"، میدیاگەلی عێراقی ڕایانگەیاند کە ٣ حزبی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەش کردنی پۆستە گرینگەکانی و سێ دەسەڵاتی سەرەکیی هەرێم ڕێککەوتن.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانە، لە میانەی دانیشتنی حزبەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەر سێ حزبەکە بڕیاری سەرەتاییان دا بۆ دابەش کردنی پۆستە سەرەکییەکانی هەرێم بە چەشنێک کە نێچیرڤان بارزانی جێگری پارتی ببێتە سەرۆکی هەرێم و مستەفا سەید قادر لە سەرکردەکانی گۆڕان ببێتە جێگری ئەو.

هەروەها مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ببێتە سەرۆک وەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی-یش لە پۆستەکەی پێشووی واتە جێگریی سەرۆک وەزیراندا بمێنێتەوە.

پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش بدرێتە بێگەرد تاڵەبانی لە رێبەرانی یەکێتی و پۆستەکانی دیکەش بە هاوبەشی لە نێوان ئەو سێ حزبەدا دابەش بکرێت.

News ID 24390

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha