به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕۆژی دووشه‌مه له ده‌میشق پایته‌ختی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ حشمه‌تۆڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، سه‌رۆکی کمۆسیۆنی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی دیداری کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م دیداره په‌یوه‌ندی ستراتیژیکی نێوان ئێران و سووریا گفتوگۆی له سه‌ر کرا.
هه‌ر دوولا له‌م دیداره جه‌ختیان له به‌رده‌وام بوونیان له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات، به تایبه‌ت له بواری ئابووری و سیاسی کرده‌وه.
به‌شار ئه‌سه‌د له‌م دیداره جه‌ختی کرد که په‌یوه‌ندی نێوان تاران و ده‌میشق له هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر بنه‌مای ڕێز گرتن له یه‌کتر بووه و هه‌ر دوو وڵات ڕێز له ڕای خه‌ڵکی خۆیان ده‌گرن و دژی ده‌ستێوه‌ردانی بیانین.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م بۆچوونه ڕۆڵی زۆری له سیاسه‌تی هه‌ر دوو وڵات‌دا بووه و ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان سووریا و ئێران په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی کمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیش له‌م دیداره ڕایگه‌یاند که میراتی فه‌رهه‌نگی نێوان دوو وڵاتی ئێران و سووریا به‌ستێنه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌ڵه و نایاسایی وڵاتانی دیکه خۆش ده‌کات.
Your Comment