به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان که له ساڵی ۲۰۱۶هوه تا ئێستا ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه چاوی به پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکه‌وێت دوێنێ مه‌همه‌ت ئۆجه‌لانی برای بینی.
په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان (HDP) له په‌یامێکدا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویتر به ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه نووسی: مه‌همه‌ت ئۆجه‌لان چاوی به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان که‌وتووه. دۆخی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان باشه و له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌م چاوپێکه‌وتنه بڵاو ده‌بێته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه له‌یلا گۆوهن، نوێنه‌ری زیندانی کراوی هه‌ده‌په له ناڕه‌زایه‌تی به گۆشه‌گیری درێژخایه‌نی ئۆجه‌لان، مانی له خواردن گرتبوو و ئه‌مڕۆ ۶۷ ڕۆژه مانگرتنه‌که‌ی به‌رده‌وامه.
Your Comment