بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، پۆلیسی فەڕەنسا لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە، بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران لە گازی فرمێسکڕێژ کەڵکی وەرگرتووە.
هەندێک لە شایەدانیش لە کەڵک وەرگرتنی پۆلیس لە گولەی پلاستیکی لە دژی خۆپیشاندەران هەواڵیان داوە.
خۆپیشاندەرانی هێلەک زەرد لە فەڕەنسا لە نوهەمین حەوتەی بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕینیان، سەرەتا لە بەردەم بینای وەزارەتی ئابووری گرد بوونەوە و پاشان بەرەو دەروازەی سەرکەوتنی پاریس وەڕێ کەوتن و لەوێدا لە گەڵ پۆلیس تێهەڵچوون.
ناڕازیان هەروەها خوازیاری زیندانی کرانی ئەلێکساندێر بنالا هاوکاری نزیکی ئیمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بوون کە ساڵی ڕابردوو بە وتەی بەرپرسانی دادی فەڕەنسا لە هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەرانی رۆژی جیهانی کرێکاردا دەستی بووە و ئێستاش تۆمەتباری سەرەکیی بایکۆتی هێلەک زەردەکانە.
ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکان لە فەڕەنسا کە نۆهەمین حەوتەی بەردەوامی خۆی لە هەندێک شاری فەڕەنساشدا تێدەپەڕێنێت، سەرەتا لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتگەلی ئابووریی دەوڵەتی ئیمانۆئێل ماکرۆن دەستی پێکرد.
بۆچوونی ئێوە