بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە وتووێژ لە گەڵ گۆڤاری شپیگێل وێرای ئاماژە بە دژواریی کردنەوەی کۆریدۆری دارایی ئێران و ئەورووپا، ڕایگەیاند: کردنەوەی کۆریدۆری پارەگۆڕینەوە لە نێوان ئێران و ئەورووپا بە ئاوردانەوە لە دەرچوونی واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە گەڵ ئێران ئاسان نییە و ئاستەنگ و دژواریی زۆری لە بەرە.
ڕاشیگەیاند: هیوادارم بەمزووانە و لە حەوتەکانی داهاتوودا کۆریدۆری دارایی نێوان ئێران و ئەورووپا بکرێتەوە و چالاکییەکانی دەست پێ بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دژایەتییەکانی ئەمریکا لە گەڵ ئەو هەنگاوەی بە سەخڵەتی و ئاستەنگەکانی جێبەجێ کرانی سیستەمی دارایی نێوان ئێران و ئەورووپا زانی و وتی:
ئێمە بە پەلە خەریکی هەوڵ دان بۆ دیاری کردنی پێداویستییە کۆتاییەکانی ئەو کۆریدۆرە و لەوان دیاری کردنی وڵاتی میوانداری بنکەی ئەو میکانیزمەین.
شایانی باسە کەناڵ و کۆریدۆری دارایی یەکێتی ئەورووپا بۆ مامەڵە لە گەڵ ئێران ناسراو بە SPV، سیستەمێکە بۆ ئاسانکاری لە بازرگانیی نێوان ئێران و یەکێتی ئەورووپا لە هەلومەرجی گەمارۆدرانی ئابووریی ئێران لە لایەن ئەمریکا.
ئەو کۆریدۆرە لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان دەسەڵاتانی جیهانی و ئێران واژۆ کراوە.
بۆچوونی ئێوە