به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، نوردهک مانیتۆر له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م کاره‌ی نه‌هێنییه‌ی هه‌واڵگری تورکیا کاتێک ئاشکرا بوو که پۆلیسی تورکیا دوو پاسی ڕاگرت که پڕ بوو له تیرۆریسته‌کان له حاڵی گواستنه‌وه بۆ سووریا.
له‌م ئۆپراسیۆنه پۆلیس تورکیا دوو پاسه‌که پڕ بووه که چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و کاتێک پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌ی له دوو شۆفیڕه‌که کرد، ئه‌وان دانیان پێدا نا که ۷۲ هێزی چه‌کداریان به فه‌رمانی میتی تورکیا بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ڵگه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه که له لایه‌ن ئیسماعیل حه‌قی مو‌سا، جێگری هه‌واڵگری تورکیا واژۆ کراوه.
له‌م به‌ڵگه‌دا هاتووه که زانیارییه‌کان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان بۆ سووریا نه‌هێنی ده‌وڵه‌ته ده‌بێت بپارێزرێت.
له درێژه‌ی به‌ڵگه‌که هاتووه که ۹‌ی ژانڤییه چه‌ندین پاس له سنووری ئاقجا قه‌ڵاوه بێ هیچ پشکنینێک بۆ ناو خاکی سووریا چوون که پڕ بوون له تیرۆریستی چه‌کدار و فه‌رمانیش کراوه که شۆفیڕه‌کان به په‌له بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خاکی تورکیا.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌کدا هاتووه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرس بوون له لێکۆڵینه‌وه له‌م دوو پاسه به هۆکاری نادیار له کاره‌کانی خۆیان دوور که‌وتوونه‌ته‌وه ۲ وه‌ک دیاره حکومه‌تی تورکیا له دوای شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه بووه.
Your Comment