گێڕانەوەی شەمخانی لە پەیامی نوێی ئەمریکا بۆ ئێران/دەیانەوێت دانوستان بکەن

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: لە سەفەرم بۆ ئەفغانستان دوو نوێنەری ئەمریکا هاتنە لام و وتیان ئەمریکا دەیەوێت لە گەڵتان دانوستان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆنفڕانسی بەرگری و ئاسایش لە ڕۆژاوای ئاسیا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە زانکۆی باڵای بەرگری نەتەوەیی بەڕێوە چوو، کاتی بەڕێوە چوونی ئەو کۆنفڕانسی زۆر گرنگ وەسف کرد و ئاشکرای کرد: لە سەروبەندی ٤٠ ساڵەیی شۆرشی ئیسلامی داین و جیهان بووەتە دوو دەستەوە کە هەندێکیان بە دوای ناسەقامگری ناوچەن و لە بەرانبەردا میحوەری بەرخۆدان هێزی گرتووە و پاوەجێ خوازە.

ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ شادی سەرکەوتنەکانی بەرەی بەرخۆدان لە گەڵ خەڵک دابەش بکەین زیادی کرد: ئەمریکییەکان ٧ ترلیۆن دۆلار بۆ لەناو بردنی دەوڵەتی یاسایی وڵاتێک خەرج دەکەن و لە بەرانبەردا، یارمەتی ئێمە وڵاتانی تری ناوچەکە بە فیڕۆ دانی سامانی نەتەوەیی و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی تر ناو لێدەبەن.

شەمخانی درێژەی دا: سیاسەتی ئێران دژەیتی جیدی لە گەڵ دابەش کردنی وڵاتەکان و پاراستنی ئاسایشی ناوچە و شەڕی جیدی لە گەڵ هەر جۆرە تیرۆریزمێک و هاوکاری لە گەڵ وڵاتەکانە.

شەمخانی بە ئاماژە بە هەڵسوکەوتی دەوڵەتی ئەمریکا لە چوونە دەرەوە لە بەرجام، پەیمانی کەش و هەوایی پاریس، شەڕی ئابووری لە گەڵ چین و ئەورووپا  و چوونە دەرەوە لە یۆنێسکۆ بە هۆی پاڵپشتی ئەو رێکخراوە لە فەلەستین وتی: ئەمریکا ئەمڕۆکە لە گەڵ دوو جۆر چوونە دەرەوەی ئیختیاری و بە ناچاری بەرەو ڕوویە، کشانەوەی لە سووریا بە شێوەی بەناچاری رووی دا و بە هۆی شکستی ستراتیژییەکانی ئەوانەوە بوو، ئەوان لە ئەفغانستانیش شکستیان هێنا و هەستیان پێکرد کە ١٧ ساڵ مانەوەیان لە ئەفغستان هیچ دەستکەوتێکی بۆیان نەبووە و تیرۆریزم و مادەی هۆشبەر چەندین ئەوەندە بووەتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە سووریاش ستراتیژیی ئەمریکا شکستی هێنا و گەیشتە بن بەست و چارەیەک جگە لە کشانەوە و بە جێ هێشتنی ئەو وڵاتەی نییە، لە عێراقیش  بوونی فیزیکییان نییە و عێراق مەترسیی دابەش بوونی دوور کردەوە و سوپا و هێزە خەڵکییەکانی بۆ بەرگری لە خۆی هەیە، هەر بۆیە ئەبێ لە تاریکی و لە ئەو دۆخەدا، شەوانە سەردانی عێراق بکەن، لە ڕاستیدا ئەمە دۆخی ناسەقامگیر کەرەکانی ناوچەیە.

بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە درێژەدا بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچە و پێکهێنانی داعش و نا ئەمن کردن و کوشتنی خەڵکی ناوچە وتی: ئەمریکییەکان جێگایەکیان لە ناوچەکە نییە بەڵام هێشتا دەست لە دوژمنایەتی ئێران و خەڵکی یەمەن و عێراق هەڵناگرن، بەڵام لە لایەکی ترەوە میدالیای شانازی بۆ خەڵکی ئێرانە کە بە هانەی خەڵکی ناوچەکەوە چوون و بوونە هێزێکی انوچەیی ئەمە ڕاستیەکە و ئەبێ جێژنی چل ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی بە شکۆوە بەڕێوە بچێت.

شەمخانی درێژەی دا: ئەمریکییەکان بۆ هۆی شکستە جیاوازەکانەوە شەپۆلی چوارەمی گەمارۆکان دژی ئێرانیان گرتە بەر بەڵام ئەوان لە ڕابردووشدا ئەم رێگایەیام ئەزموون کردووە و ئاڵبەت شکستیان هێنا، لە کاتی دیمۆکرایەکاندا ئەوان هەوڵی خۆیان دا تا زانستی ناڤۆکی و پێچ و مۆرەی ناڤۆکی ئێران کۆ بکەنەوە بەڵام نەیانتوانی، هاتن پێشنیاری دانوستانیان دا و وتیان ئێمە مافی پیتاندن دەدەین پێتان و بەرجام پێکهات، بەڵام ترامپ هەموو رێککەوتنەکانی ژێ پێ خست.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆش ئەوان قسە لە دانوستانەوە دەکەن، لە ئەفغانستان دوو نوێنەری ئەمریکا هاتنە لام و وتیان ئەمریکا دەیەوێت دانوستان بکات لە گەڵتان بەڵام ئێران لە گەڵیان دانوستان ناکات.

شەمخانی بە وتنی ئەوەی کە دیارە ئێمە لە گەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین زیادی کرد: ئەمریکا پەیمان شکێنە و باوەڕ پێ نەکراوە کەواتە دانوستان واتایەکی نییە.

بەرپسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی زیادی کرد: جان بۆڵتۆن شرۆڤەکانی خۆی لە بۆڵتەنەکانی مونافقینەوە دەگرێت و دەیباتە کۆنگرە و دەیانکاتە بنەڕەتی سیاسەتەکانی خۆیل ئەمە بۆ وڵاتێک کە پاگەندەی زل هێز بوون دەکات نەشیاوە کە بۆڵتەنی گرووپێکی تیرۆریستی بە بێ گۆڕان، دەکاتە بنەڕەتی هەڵسوکەوتی خۆی.

دەریاوان شەمخانی وتی: لە ئەفغانستان ئەمریکییەکان دوو جار بۆ دانوستان پەیامیان هەناردە لام و درۆ دەکەن کە ئێران بۆ دانوستان پەیامی بۆ ئەوان ناردووە.

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا دانوستان لە گەڵ تاڵبان دەبێتە هۆی دانوستان لە گەڵ گرووپەکانی تریش یا خود نا، وتی: وا نییە کە دانوستانمان لە گەڵ تاڵبان کردووە بە دڵنیاییەوە لە گەڵ داعش و نوسرەیش دانوستان دەکەین.

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی سەبارەت بە ئەگەری هەوڵی سەربازی ئەمریکا دژی ئێران، وتی: ئێرانی ئیسلامی لە ٤٠ ساڵەیی شۆڕشیدا ئەوەندە بەهێزە کە هیچ کەسێک ناتوانێت هێرشی سەربازی بکاتە سەرمان و بزانن کە هەر هەوڵێک تەنانەت لە ئاستی بچووکیشدا دژی ئێران، بچووک نامێنێت و ئێران وەڵامی دوژمنان دەداتەوە.

News Code 24157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =