به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌م حه‌فته به پشتیوانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان پێشانگایه‌کی خۆشنووسی به‌ڕێوه چوو. له‌م پێشانگایه به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ندی کورد ئاوات مه‌زهه‌ری که به‌رهه‌مه‌کانی له شێعر کوردی و فارسی و ئایه‌کانی قورئان بوون، نمایش کرا.
مه‌زهه‌ری له‌باره‌ی کاره‌کانی خۆیه‌وه به هه‌واڵنێری مێهری وت: له ساڵی ۸۹وه له ژێر چاودێڕی مامۆستا سه‌عید قادری و یادگار خه‌یام کاری خۆشنووسی ده‌که‌م و ساڵی ۹۵یش توانیم باڵاترین پله‌ی خۆشنووسی له ئێران وه‌ربگرم که شانازییه‌کی زۆره بۆ من.
ئه‌و سه‌باره‌ت به پێشانگاکه وتی: له‌م پیشانگایه ۲۵ به‌رهه‌می خۆشنووسی به نه‌سته‌علیق نمایش کراوه که پێشوازی زۆر باشی لێکراوه.
وتیشی: تاکوو ئێسته ۱۳ پێشانگای گرووپی له شاره‌کانی وه‌ک تاران، سنه، تیکاب، ڕه‌شت، قه‌زوین، بیجار و هه‌ولێر به‌شداریم کردووه و ئه‌مه یه‌که‌م پێشانگای تایبه‌ت به خۆمه له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و زیادی کرد: هونه‌ری خۆشنووسی یه‌کێکه له باڵاترین هونه‌ره ئیسلامییه‌کان و هونه‌رێکی ڕه‌سه‌نی کوردی و ئێرانیشه که له مێژه‌وه ئایه‌کانی قورئان و شێعری شاعرانی ناسراوی پێ نووسراوه و ئێسته‌ش به زیندووی ماوه‌ته‌وه و من خۆم هه‌م به کوردی و فارسی و عه‌ره‌بی پێی ده‌نووسم.
ئەم هونەرمەندە کوردە ڕایگه‌یاند: تێچووی هونەری خۆشنووسی زۆرە و ئەنجومەنی خۆشنووسانیش داهاتێکی وەهای نییە، فرۆشی بەرهەمە هونەرییەکانیش زیاتر لە تاران هەیە و هونەرمەندانی شارە بچووکەکان داهاتی هونەریان نییە.
ڕاشیگه‌یاند: جێگەی خۆشحاڵییە کە کوردستان لە پارێزگاکانی دیکە کەسانی لێهاتووی زیاتری هەیە کە کاری هونەری دەکەن، تەنانەت کارگەی بەرهەم هێنانی کاغەزی دەستی لە سنە هەیە کە خۆی جێگەی بایەخی زۆرە. لام وایە گەورەترین کێشەی هونەرمەندانی کورد بواری ئابوورییە کە دەبێت بەرپرسان ڕێکارێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە.
مەزهەری وتی: بە تازەیی ئەنجومەنی خۆشنووسانی ئێران ماڵپەڕێکی بۆ فرۆشی ئۆنلاینی بەرهەمە هونەرییەکان کردووەتەوە کە دەبێت لەم کارانە زیاتر بکرێت.
ئەو سەبارەت بە خۆشنووسی کوردی وتی: خۆشنووسی بە فارسی بە نیسبەت کوردی جیاوازی زۆرە، خۆشنووسی بە کوردی بەو هۆیەی پیتەکان زوو زوو دەپچڕێت و ناکرێت درێژ بکرێتەوە زۆر ئەستەمتر لە فارسی و عەرەبییە.
ئەم خۆشنووسە ئاماژەی دا: لە دوو ساڵانەی خۆشنووسی کوردستان لە سنە کاری هونەری زۆر شاز بە زمانی کوردی پێشکەش کرا و لە ئێستادا لە ئەنجومەن پارێزراون.
ئەو لە کۆتایدا وتی: گرنگە کە خۆشنووسی لە کتێبی قوتابخانەکان دیسان بوترێتەوە، ئەگەرچی خۆشنووسی کوردی بە نیسبەت ساڵانی ڕابردوو پێشکەوتنی زۆر باشی بووە، بەڵام لام وایە کە فێر کردنی منداڵان بە خۆشنووسی کارێکی زۆر باشە و دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی باشی بە سەر دەروونی ئەوانەوە هەبێت.
Your Comment