AP ١٣٩٧ بەفرانبار ١٠ ١٨:١٥

ئەناتۆڵی ڕاپۆرتی دا؛

بنکەکانی فەڕەنسا لە سووریا ئاسایشیان نییە

بنکەکانی فەڕەنسا لە سووریا ئاسایشیان نییە

میدیایەکی تورکیایی باس لەوە دەکات کە کشانەوەی ئەمریکا لە بنکە فەڕەنسەوییەکان لە سووریا، ئەوانی لە گەڵ نەبوونی ئاسایش بەرەو ڕوو کردووە و پاڵپشتی لە یەکینەکانی پاراستنی گەلیشی تووشی کێشە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەناتۆڵی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریای کێشەی فەڕەنسا بۆ بەردەوام بوون لە پاڵپشتی کردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕاگەیاند.

بە وتەی ئەناتۆڵی، بەم شێوەیە هێزەکانی ئەمریکا لە زیاتر لە نیوەی بنکە فەڕەنسەوییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەچنە دەرەوە. ئەو هەواڵدەرییە زیادی دەکات: لانیکەم ٩ بنکەیان لە باکووری سووریا هەڵکەوتووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە فەڕەنسا تا مارسی ٢٠١٧، تەنیا ٥ بنکەی لە باکووری سووریا هەبوو و گۆڕانی ئەو رەقەمە نیشانەی بەرز بوونەوەی ڕێژەی سەربازانی فەڕەنسەوی لە ماوەی زەمەنی ٦ مانگدا.

هێزەکانی ئەمریکا لانیەکم لە ٤ بنکەی فەڕەنسەوی لە سووریا دەچنە دەرەوە و پڕ کردنەوەی بۆشایی بەرگری بەجێماو لە ئەو کارە، بەر بە پاڵپشتی پێویست لە یەکینەکانی پاراستنی گەل دەگرێت.

شیاوی باسە تورکیا پێشتر بە فەڕەنسا سەبارەت بە بەردەوام بوونی پاڵپشتی لە هێزە کوردییەکان هۆشداریی دابوو.

News ID 23996

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha