بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی پۆلیسی ئێران چاویان بە ئایەتۆڵڵا خامنەیی کەوت.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئێران وتیان: پێویستە هێزی ئینتزامی بێ وچان بەرەوپێشچوون بەخۆوە ببینێت تاکوو پێگە و پلەی هاوڕێژی شۆڕش و نیزامی ئیسلامی بێت و بەشە جۆراوجۆرەکانیوەک کەڵانتەرییەکان، بنکەکان و گەشتەکانی پۆلیس لە پێش چاوی خەڵکن و بڕیاردان لەسەر کارکردی هێزەکانی پۆلیس هەموو هێزە سەربازییەکان و نیزامی ئیسلامیش دەگرێتەوە.
جەختیشیان کرد: هەڵسوکەوتی هێزەکانی پۆلیس دەبێ عاقڵانە، ژیرانە و جێگەی متمانەی خەڵک بێت.
پێش لە وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش، سەردار ئەشتەری فەرماندەی هێزی ئینتزامی پۆلیس ڕاپۆرتێکی لە کارەکانی ئەو هێزە بۆ ڕێبەری خوێندەوە.
Your Comment