به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له بیست و سێهه‌مین خولی کێبه‌رکێی سه‌رتانسه‌ری قورئانی پیرۆز له ئیران که له مه‌شهه‌د به‌ڕێوه چوو، فواد مه‌ولودی، قورئان خوێنی کوردستانی توانی ببێتە یەکەم.
له‌م خوله له فستیڤاڵه‌که ۶۳۰ که‌س به‌شدار بوون که به‌شدار بووان له ۱۰ به‌شی وەک، له‌به‌ر بوونی هه‌موو قورئان، بانگ دان، خوێندن به ده‌نگی خۆش و ته‌رتیل و فام کردنی مانای قوڵی قورئان پێکه‌وه کێبه‌رکێیان کرد.
بیست و سێهه‌مین خولی کێبه‌رکێی سه‌رتانسه‌ری قورئان خوێندنی پۆلیسی ئێران له پێنج گرووپی ژنان و پیاوان، فه‌رمانبه‌رانی پۆلیس و هاوژینه‌کان و منداڵانی فه‌رمانبه‌رانی پۆلیس به‌ڕێوه چوو.
شایانی باسه که فواد مه‌لوودی قورئان خوێنی کورد پێشتریش له ۴۱مین خولی کێبه‌رکێی سه‌رتانسه‌ری قورئان له ئێران پله‌ی یه‌که‌می به ده‌ست هێنابوو.
Your Comment