نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڕیارنامه‌یه‌کی دژه‌ ئێرانی په‌سه‌ند کرد

مه‌کۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی بە بڕیارنامەیەکی کانادا دا کە پێشێل بوونی مافی مرۆڤ لە ئێران ئیدانە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بڕیارنامەیەکی وڵاتی کانادا لە دژی ئێران لە مه‌کۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی پێدرا. لەم بڕیارنامەیە دیسان ئێران بە پاگەندەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار کراوە.

ئەم بڕیارنامەیە بە ٨٦ دەنگی بەڵێ و ۳۰ دەنگی نەخێر و ٦۷ دەنگی بێ لایەن واژۆ کراوە. بەر لە دەنگدان بەم بڕیارنامەیە نوێنەری ئێران لەژنەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەکەی بە سیاسی وەسف کردو داوای لە وڵاتانی جیهان کرد دەنگی پێنەدەن.

هەروەها نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم بڕیارنامانە لە دژی ئێران و سووریا و کۆریای باکووری بە ستانداردی دوو فاقی وەسف کرد.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمبارەوە وتی: بەکار هێنانی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک بڕیارنامەی مافی مرۆف بۆ ئامانجی سیاسی لە لایەن ڕۆژئاوا و زایۆنییەکان و وڵاتانی دواکەوتووی ناوچەکە ئیدانە دەکەین.

ئەو زیادی کرد: ئەم بڕیارنامە بێ لەبەرچاو گرتنی ڕاستییەکانی ئێران یەکلایەنە و نادادپەروەرانە و بۆ ئامانجی سیاسییەو بە تووندی ڕەتی دەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین.

News Code 23704

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =