به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر،نیوه‌ڕۆی هه‌ینی ۲۳ی سه‌رماوه‌ز، په‌یکه‌ره‌ی شاعێری ناسراوه‌ی سنه‌یی مه‌حیه‌دین حه‌ق شناس له زیاره‌تگای خهیرهزنهی ئاویه‌ر ڕوونوێنی کرا.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا که به هاوکاری بنکه‌ی شاخه‌وانانی کوردستان و ژماره‌یه‌کی تر له ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو، رێز له خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی مامۆستا مه‌حیه‌دین حه‌ق شناس بۆ نووسینی کتێبی شێعری شاره‌که‌م سنه گیرا.
هه‌روه‌ها له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا په‌رده له‌سه‌ر پۆسته‌ی یادی مه‌حیه‌دین حه‌ق شناس لادرا و په‌یکه‌ره‌که‌شی دانرا.
خه‌یره‌زنه که به کوردی کراوی وشه‌ی خزر زنده واتا جێگای تێپه‌ڕینی حه‌زره‌تی خزر، له ئاویه‌ری سنه‌دایه و به براوی خه‌ڵکی ئه‌م شاره جارێک حه‌زره‌تی خزری هاوڕێی حه‌زره‌تی مووسا به‌و شوێنه‌دا تێپه‌ڕیوه و ئێستا زیاره‌تگای خه‌ڵکه.
Your Comment