بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، ئەو فڕۆکە دەتوانێت تا ٨ کاتژمێر لە ئاسمان دا بڕوات. ئەو فڕۆکە کە سکای-درون ناویەتی لەم دواییانەدا بە سەرکەوتنەوە لە ناوچەی تاتارستانی ڕووسیا تاقی کراوەتەوە.
کەڵک وەرگرتن لە ماتۆڕی تێکەڵاوی بۆ ئەو فڕۆکە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەم کاتی فڕینەکەی زیاد ببێتەوە و هەم هێزی مانۆڕی هەبێت. هەروەها ماتۆڕی ٢٢٠ ئەسپی هەڵمی گازۆئیلی ئەو فڕۆکە بووەتە هۆی ئەوەی کە توانی گواستنەوەی باری بەرز ببێتەوە.
بە پێی پلانڕێژییهکان ئەو فڕۆکە لە ساڵی داهاتووی زایینەوە بۆ ژەهرپاشی زەوییە کشتوکاڵییەکان کەڵک لێ وەردەگیردرێت. بەرهەم هێنانی ١٠٠ فڕۆکە لە ئەو جۆرە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ پلان ڕێژی کراوە.
بۆچوونی ئێوە