بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی کریستۆفێر فۆرد، ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: کریستۆفێر وەک زۆرێک لە هاوکارەکانی بە پێی ئارەزوو و خواستی خۆی قسەی کردووە و قسەکانی پڕە لە ناکۆکی و شتی هیچ و پووچ.
ئەو زیادی کرد: ئەمریکا گەورەترین پێشێلکاری ڕێکەوتنە نێونەتەوەییەکانی و پێشێل کردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ ڕوون ترین نموونەیەتی. بەرجام بە پێی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ چووە بواری جێبەجێ کردن بەڵام ئەمریکا یەکلایەنە لەم ڕێککەوتنە جیهانییە کشایەوە و دژی بەرجام هەنگاوی هەڵگرت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تەنانەت ئەمریکا بە کشانەوە لە بەرجام نەوەستا و هەڕەشەی لە وڵاتانی جیهانیش کرد کە گەر پێبەند بن بە بەرجام و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ سزا دەدرێن و گەماڕۆی ئابووریان دەدات.
قاسمی ئاماژەی دا: بەرجام ڕۆڵی بەرچاوی لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان بووە، پێشێل کردنی هەنگاوێکە بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئاشتی جیهانی کە ئەمریکا دەبێت وڵامی کارەکانی بداتەوە.
ئەو هەروەها وتی: قسەکانی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا نیشانی دەدات کە واشنتۆن سەبارەت بە بەرجام و پلانی مووشەکی ئێران پێبەند بە هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێونەتەوەیی نین. بۆ هەرچی شتە دووفاقی ڕەفتار دەکەن. قسەکانی ئەوان بۆ ئێمە هیچ بایەخێکی نییە و قسە کردن لە ڕێککەوتن و دانوستانی نوێ بێ مانایە و ئەو ئەزموونە دووبارە ناکەینەوە. ئێمە داوا لە ئەمریکا دەکەین بە یاسا جیهانییەکان پێبەند بێت.
Your Comment