AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٢١ ١٦:٥٣

لە ژێر چاودێڕی وڵاتێکی ناوچەکە؛

سەدان ئەندامی ئەقاعیدە لە یەمەنەوە بۆ سووریا نێردراون

سەدان ئەندامی ئەقاعیدە لە یەمەنەوە بۆ سووریا نێردراون

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ناردنی سەدان ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە یەمەنەوە بۆ سووریا هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، سەرچاوە ئاگادارەکان لە ناردنی ٤۰۰ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە یەمەنەوە بۆ سووریا هەواڵیان داوە. ئەم تیرۆریستانە لە سنوورەکانی تورکیاوە بەرەو ئەدلەب ڕۆشتوون.

تیرۆریستەکانی ئەلقاعیدە خەڵکی وڵاتانی جۆراوجۆرن کە لە ناوچەی ئەتمە و سەرمەدا چوونەتە سووریا.

ئەم ژمارەیە لە چوارچێوەی گرووپی ٨ بۆ ۱٥ کەسی چوونەتە سووریا و گرووپی تیرۆریستی حەراسەدین لە بنکە سەربازییەکانی ئەدلەب ڕێکیانی خستووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان داوە کە ئەم تیرۆریستانە لە ژێر چاودێڕی وڵاتێکی ناوچەکە چوونەتە سووریا.

News ID 23604

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha