به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌ردار یه‌زدی له ڕێوڕه‌سمێکدا له تاران ڕایگه‌یاند: به‌ره‌ی به‌رخۆدان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زلـله‌یه‌کی له بن گوێ ئه‌مریکا دا که هێشتا له گوێ ئه‌مریکاییه‌کاندا زرینگه‌ی دێت.
ئاماژه‌شی دایه ڕۆڵی ئه‌مریکا له نائارامیه‌کانی ساڵی ڕابردوو له هه‌ندێ شاری ئێران و وتی: سه‌ره‌تای زستانی ڕابردوو ، مونافقین، پاره‌ت نه‌وتییه‌کانی عه‌ره‌ب، پیلانه‌کانی زایۆنیزم و ئه‌مریکا و هه‌وڵی خۆفرۆشانی ناوخۆیی، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که دوژمن له وڵات دا هه‌ندێ جووڵه بکات، ئه‌وان ده‌یانه‌ویست تاران وه‌ک، دیمه‌سق، سه‌نعا، به‌غدا و کابۆل نائه‌من بکه‌ن.
جه‌ختیشی کرد که ڕۆڵه‌کانی ئێران به هزری حوجهجیانهوه پیلانه‌کانی دوژمنه‌کانیان ناسیوه و پووچه‌ڵیان کرد.
بۆچوونی ئێوە