به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له میانه‌ی پێشانگایه‌ک ماکتی نوێ ترین مووشه‌ک هاوێژی سینای ۷ که ئێسته له به‌نده‌ر عه‌باس خه‌ریکی ساز کردنین له ژێر ناوی "زرێه" نمایش کرا. ئه‌مه سێهه‌مین پاپۆڕی سه‌ربازی ئێران له‌م جۆره‌یه که به زوویی له ئاو ده‌خرێت.
هه‌روه‌ها پاپۆڕی تهڵائییهش له ته‌واو بوون دایه که بۆ کاری هه‌واڵگری ده‌ریایی ساز کراوه و پێشکه‌وتووترین ئامێره‌کانی له سه‌ر دانراوه.
له لایه‌کی دیکه پاپۆڕێکی به‌هێزی ئێرانی به ناوی پڕۆژه‌ی سه‌فینه نمایش کرا که ۹۴ مه‌تر درێژی هه‌یه و کێشه‌که‌ی ۱۴۰۰ تۆنه. ئه‌م پاپۆڕه پێشکه‌وتووترین ئامێره‌ی سه‌ربازی و ده‌ریایی له سه‌ر دانراوه و ده‌توانێت و دوو به‌رانبه‌ری کێشی خۆی که‌ل و په‌ل سوار بکات.
پاپۆڕی سه‌فینه له ۳ لۆ ساز کراوه که هه‌ر کام له‌مانه کارامه‌یی خۆیان هه‌یه و توانی پاپۆڕه‌که له به‌رانبه‌ر تۆپه ده‌ریاییه‌کان به‌رزتر ده‌که‌نه‌وه. پاپۆڕی سه‌فینه توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ۴۰ نات حوجه‌تی بێت و ئاوی ده‌ریاکان تێپه‌ڕێنێت.
Your Comment