ئاسایشی سلێمانی گروپێكی سه‌ر به‌ داعشی دەستگیر كرد

ئاسایشی سلێمانی دەستگیر كردنی شەش ئەندامی داعشی راگەیاند و ئاماژه‌ی دا: ئەو چەكدارانە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان پیلانیان داڕشتووە و بەرەو هەرێمی كوردستان هاتوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ پی یو کەی میدیا، دەزگای ئاسایشی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ده‌ستگیر کردنی گروپێكی تیرۆریستی داعشی ئاشكرا كرد و ئاماژە بەوە کردووه‌ دوای كۆكردنەوەی بەڵگه ‌دروست تێگه‌یشتین كە چەكدارانی داعش لە دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان خۆیان رێكخستووه ‌و پیلانیان داناوە بۆ رەوانەكردنی چەكدار بۆ هەرێمی كوردستان و كەركووک و سنووری دیالە.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: تیرۆریستێک به‌ ناوی حاجی مەسعەب سەرپەرشتی ئەو چەكدارە داعشیانه‌ی کردووه‌. ئه‌و تۆڕێكی بەرفراوانی تیرۆریستی دروست كردووە لە شاری كەركووک و دیاله. دوای زانیارییەكان و بڕیاری دادوەر بۆ دەستگیر كردنی داعشییه‌کان، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڕیاری جوڵەپێ كردنی هێزەكانی ئاسایشی دەركرد و سه‌رجه‌م ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ پلانێکی ناوازه‌ ده‌ستگیر کران که‌ بریتین له‌ ۶ تیرۆریست.

له‌ کۆتایدا هاتووه‌: ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ بوون له‌ شاره‌کانی سلێمانی و که‌رکووک و دیاله‌ هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن که‌ شکستیان هێنا. ئاسایش بەردەوام ده‌بێت لە چاودێری كردن و لێكۆڵینەوەی وردتر لەسەر پیلانی نوێی داعش و زانیاری نوێ لەسەر مەرامەكانیان و به‌ تووندی ڕووبه‌ڕووی تیرۆریسته‌کان ده‌بینه‌وه‌.

News Code 23532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =