عه‌بدوڵڵا فه‌تحی له وتوێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: به هه‌وڵی پۆلیس و پێوشوێنگری پۆلیس ڕۆژی ڕابردوو بکوژی هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیم زه‌بیحی و براکه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوو.
فاتحی به ئاماژه به‌وه‌ی که شوناسی ئه‌م که‌سه ئاشکرا بووه و ئیستا براوه‌ته به‌رده‌م ده‌زگای داد ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕۆژانی رابردوودا زیاتر له شوناسی ئه‌م که‌سه زانیاری بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕه‌حیم زه‌بیحی و براکه‌ی که‌یوان زه‌بیحی ڕۆژی هه‌ینی به شێوه‌یه‌کی دڕندانه له گوندێکی نزیکی بانه کوژران.
کاتژمیر ۱۰ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ڕێوڕه‌سمی به‌رێکردنی ته‌رمی هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیم زه‌بیحی و براکه‌ی به‌ره‌و سه‌رقه‌بران له به‌رده‌م مزگه‌وتی جامیعی بانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Your Comment