به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به لێدوانه‌کانی له دوای ڕێک و پێک کردنی کاره‌کانی تیرۆریسته‌کان له حه‌ڵه‌به.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕاده‌ست کردنی چه‌کی کیمیایی له لایه‌ن ڕۆژئاوا به تیرۆریسته‌کانی سووریا، له‌گه‌ڵ پاگه‌نده‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا هه‌ماهه‌نگه.
شایانی باسه که ڕۆژی هه‌ینی ڕابرت پولادیو، وته‌بێژه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه دا که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به ئه‌گه‌ری زۆر له مانگی زاینی ڕابردوو له گازی فرمێسک‌ڕێژ له دژی خه‌ڵکی سڤیل سوودیان بردووه.
سوپای ڕووسیاش له کاردانه‌وه به‌م لێدوانه ڕایگه‌یاند: پاگه‌نده‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌وڵێکه بۆ شاردناه‌وه‌ی کاره‌کانی تیرۆریسته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که له حه‌ڵه‌ب ئه‌نجام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ کڵاو سپییه ساخته‌ییه‌کان هاوده‌ستن.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه جه‌خت کراوه: ڕووسیا و به‌ڵگه و زانیاری زۆری هه‌یه که نیشان ده‌دات که ماده ژه‌هراوییه‌کان له دژی خه‌ڵکی سڤیل له ۲۴ی نۆڤامبه‌ری ۲۰۱۸ له حه‌ڵه‌ب به کار هاتووه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له‌م ڕۆژه تیرۆریسته‌کان به هاوه‌نی ژه‌هراوی هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌ی خالدییه و زه‌هرا له نزیک شاری حه‌ڵه‌ب.
ئیگۆر کۆناشنکۆف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به گرووپی تورکستانی ۲۰ تانکیان بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه که هه‌ر کامیان ۱۰ لیتر گازی کلۆریان تێدا بووه.
هه‌روه‌ها سوپای ڕووسیا ئاماژه‌ی دا که کڵاو سپییه‌کان به درۆی یارمه‌تی دانی خه‌ڵکی سڤیل سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن که به‌ستێنه‌کان بۆ هێرشێکی کیمیایی ساخته له ناوچه‌که خۆش بکه‌ن.
بۆچوونی ئێوە