ترامپ جارێکی دیکە بەرجامی بە کارەسات ناو برد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە لە دژی ئێران ئاماژەی دا کە بەرجام کارەسات بووە و ڕێگەش نادات ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پۆلێتیکۆ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە لە دژی ئێران ئاماژەی دا کە بەرجام کارەسات بووە و ڕێگەش نادات ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات.

ئەو جارێکی دیکە بێ هیوایی خۆیی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران دووپات کردەوە و ئاماژەی دا: ڕێگە نادەین کە ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات لە کاتێکدا لە جیهان پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات و بەردەوامیش دروشمی مردن بۆ ئەمریکا و ئیسڕائیل دووپات دەکاتەوە.

شایانی باسە کە لێدوانە بێ بنەماکانی ترامپ لە کاتێک دایە کە ئێران هەرگیز لە دوای چەکی ناڤۆکی نەبووە و بەرپرسانی ئێران جەختیان کردووە لە ئاشتیخوازانە بوونی چالاکییە ناڤۆکییەکانی تاران.

News Code 23485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha