بڕیارنامەکەی ئەمریکا لە دژی حەماس شکستی هێنا

بڕیارنامەکەی ئەمریکا لە دژی حەماس لە مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان شکستی هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەمریکا لە دژی گرووپی فەلەستینی حەماس نەیتوانی ۲ لە سەر ۳ی دەنگی مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەست بێنێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٨۷ دەنگی دژ بە بڕیارنامەکە لە بەرانبەر ٥۷ دەنگی بەڵێ، ئەم بڕیارنامەی ئەمریکای لە دژی حەماس ڕەت کردەوە.

هەروەها سامی ئەبوزەهری، وتەبێژی حەماس شکستی بڕیارنامەکەی وە زلەیەک لە بن گوێی ئەمریکا وەسف کرد کە پشتیوانی لە فەلەستین کردووە.

نیکی هەیلی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان حەفتەی ڕابردوو بڕیارنامەیەکی لە دژی حەماس پێشنیار کرد کە دەنگی نەهێنا و شکستی خوارد.

News Code 23484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =