بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئولیور مایر لێکۆڵەری بنیاتی زانست و سیاسەتی بەرلین کە بنکەی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەڵمانیا لە کاروباری نێودەوڵەتیە لە پەڕەی توویتێرەکەی خۆی نووسی: تاقی کردنەوەی مووشەکی ناڤۆکی لە ئێران قەدەغە نەکراوە.
ناوبراو لە وەڵامی لێدوانەکانی مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیانییەیەک پاگەندەی کردبوو کە ئێران مووشەکی باڵیستیکی تاقی کردووەتەوە، وتی: بەیانییەی مێدیایی کۆشکی سپی لە ڕاستیدا هەڵەیە. بڕیارنامەی ٢٢٣١ی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئێران دەکات کە مووشەک بە توانانی ناڤۆکی تاقی نەکاتەوە، بەڵام ئێرانی لە ئەنجامی ئەو کارە قەدەغە نەکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کردبوو: ئێران لەم دواییانەدا مووشەکی باڵستیک بە مەودای مامناوەندی تاقی کردووەتەوە کە دەتوانێت چەند کڵاوەک بگوازێتەوە. مەودای ئەو مووشەکی بە شێوەیەکە کە دەتوانێت بەشگەلێک لە ئەورووپا و سەرتانسەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بپێکێت.
بۆچوونی ئێوە