ئەمریکا غەڵەت دەکات هەڕەشە لە گەلی ئێران دەکات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیداری میوانانی کۆنگرەی یەکگرتوویی ئیسلامی وتیان: ئەمریکا غەڵەت دەکات هەڕەشە لە گەلی ئێران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری میوانانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی باسیان لە چەندین پرسی گرینگی ئێستای جیهانی ئیسلام لەوانە یەمەن و فەلەستین کرد.

ڕێبەری هەروەها جەختیان کرد کە ئەمریکا بەرانبەر گەلی ئێران هیچ غەڵەتێک ناتوانێ بکات.

سەبارەت بە دۆخی یەمەن و فەلەستینیش ڕێبەری باڵای سۆڕش وتیان: حاکمانی وڵاتانی ئیسلامی بزانن سەرکەوتنی کۆتایی هی خەڵکی یەمەن و فەلەستینە.

ڕێبەری ڕایانگەیاند: شۆڕشی ئیسلامی وەک نمانەیەک، بە بەرەکەتی چل ساڵ بەرخۆدان و خۆڕاگری گەلی ئێران ئێستا وەک دارێکی پاک بەرهەمی داوە کە هەڕەشە و جووڵە پیسەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی وەک ڕابردوو کاریگەر نابێت و بی گومان شکست دێنن.

وتیشیان: لە هەر شوێنێک کە ئیسلام لە سەر دڵی خەڵک زاڵ بێت، چەوسێنەریی زلـلە دەخوات و ئێمە پێمان وایە کە چەوسێنەر دووبارە لەم ناوچە لە ڕابوونی ئیسلامی زلـلە دەخوات.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە شکستی سیاسەتە هەڕەشەئامێزەکان و گەمارۆکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند:  یەکگرتوویی و یەکدڵی و یەک زمانی تەنیا رێگای زاڵ بوونی جیهانی ئیسلام بە سەر پیلانەکانە.

News Code 23241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =