به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌ڕه‌نسا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی که شاردنه‌وه‌ی بابه‌تی کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی، ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که قابیلی قبوڵ کردن نییه.
ئه‌و له درێژه‌دا زیادی کرد: هه‌موو شت خۆ پاره و دراو نییه. ئێمه نازانین که ترامپ به چ هۆکارێک ده‌ڵێت که ڕه‌نگه محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌م جه‌نایه‌ته ئاگادار بووبێت یان نه‌بووبێت.
چاوش ئۆغڵو هه‌روه‌ها وتی که په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و ڕیاز ته‌نیا له یه‌ک که‌سدا بچووک نابێته‌وه، ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د بن سه‌لمان داوا بکات، ڕه‌نگه سه‌رۆک کۆماری تورکیا له په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی بیست له‌گه‌ڵ ئه‌و دیدار بکات.
Your Comment