به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی تورکیا ڕایگه‌یاند که عه‌ره‌بستان و ئیمارات هێزی سه‌ربازیان بۆ ئه‌و ناوچانه ناردووه که له لایه‌ن کوردی سووریاوه کۆنترۆڵ ده‌کرێت.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م هێزه سه‌ربازیانه له ته‌نیشت هێزه‌کانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا جێگیر ده‌بن و له ئۆپراسیۆنه‌کان له هێزه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق له زاری مافی مرۆڤی سووریا هه‌واڵی داوه که یه‌کینه‌یه‌کی هێزه سه‌ربازییه‌کانی وڵاتانی که‌نداوی فارس له ده‌یره‌زوور له نێوان دوو به‌ره‌ی هێزه کوردییه‌کان و گرووپی تیرۆریستی داعش جێگیر بوون.
ئه‌م ناردنی هێزه هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا که ده‌یه‌وێت به یارمه‌تی سوپای ئازادی سووریا هێرش بکاته سه‌ر کوردی سووریا و ئه‌مه یه‌که‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی عه‌ره‌ب و تورک له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت.
شایانی باسه که به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌نقه‌ره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له باکووری سووریا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده کورده‌کان دیداریان کردووه.
بۆچوونی ئێوە