به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاسه‌واری مێژوویی و ژینگه‌ی جوانی شاری سنه بووی هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌که ڕۆژی ۶‌ی گوڵان به ڕۆژی سنه تۆمار بکات.
محه‌مه‌د ئیبراهیم زارعی، فه‌رمانداری شاری سنه له‌مباره‌وه وتی: ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به سنه ڕوونه، ئه‌وه‌یه که له ساڵی ۱۰۴۶ مانگی و له سه‌رده‌می شا سه‌فی سلێمانی ئه‌رده‌ڵاندا ناوه‌ندی حکومه‌تی ئه‌رده‌ڵان له پاڵه‌نگانه‌وه بۆ شاری سنه گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: سنه له ڕووی نه‌ژیارڤانی و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگییه‌وه جێگه‌ی سرنجه، سلێمان خان دوای چوون بۆ سنه عیماره‌ت و مزگه‌وتی جامێعا و بازاڕی ساز کرد که له ڕوویی نه‌ژیارڤانییه‌وه له ئه‌سفه‌هانی ئێران ده‌چێت.
زارعی وتی: شاری سنه له لایه‌ن خه‌ڵکی کورده‌وه ڕێزی تایبه‌تی هه‌یه و کاریگه‌ری فه‌رهه‌نگی زۆری به سه‌ر شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا هه‌یه و هه‌ر بۆیه جێگه‌ی خۆی بوو که ڕۆژێک به ناوی ڕۆژی سنه دیاری بکرێت.
Your Comment