به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، سه‌رۆکی زانکۆی به‌رگری نیشتمانی وتی: سیاسه‌تی ئه‌منیه‌تی ئێمه نابێت تاکلایه‌نه بێت و ده‌بێت بواره‌کانی ناوخۆیی، شاریی، سنووریی و ناوچه‌یی له خۆ بگرێت. ده‌بێت پلانه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئێران و خه‌ڵک و ناوچه‌که‌ی یه‌کبگرێته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه بێ گه‌شه سه‌ندن ناتوانین بێ له‌به‌رچاو گرتنی فه‌رهه‌نگی خۆمان به ده‌ست بێنین. سڕینه‌وه‌ی ئێتنیکه‌کان سیاسه‌تی ئێران نه‌بووه و ناشبێت. ئێران به‌رده‌وام به په‌یڕه‌وی له ئیسلام په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی ئێتنیکه‌کانی به کارێکی دروست زانیوه. ئه‌مه له حاڵێک دایه که ڕۆژئاواییه‌کان له دوای ئه‌وه‌ن که فه‌رهه‌نگ و ئێتنیکه‌کانی دیکه به ته‌واوی بسڕنه‌وه.
سه‌ردار وه‌حیدی وتی: سنووره‌کانی ئێمه ۴۰ ساڵه ئه‌منه و ئه‌گه‌ر جار جار بڕێک چالاکی تیرۆریستی هه‌یه، به‌و هۆیه‌یه که خه‌ڵکی ئێمه هه‌رگیز ڕازی نه‌بوون هاوکاری تیرۆریسته‌کان بکه‌ن. ئه‌منیه‌تی ئێران له دڵی خه‌ڵک دایه.
ئه‌م فه‌رمانده ئێرانییه ئاماژه‌ی کرد: ئێران به‌رده‌وام جه‌ختی کردووه له ده‌ست گرتن به فه‌رهه‌نگی ئێتنیکه‌کانی و ڕێزی له هه‌موویان گرتووه و له دوای یه‌کپارچه‌یی نیشتمانی بووه. له‌مڕۆدا ده‌بێت په‌یوه‌ندی ئابووری له نێوان پارێزگاکان و شاره‌کان ساز بکرێت، پارێزگاکان ده‌بێت ببنه جه‌مسه‌ری ئابووری.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: سوور بوونی و کاری ئابووری کردن ته‌نیا له شاره گه‌وره‌کان کارێکی هه‌ڵه‌یه. چون گرنگه له نێوان شاره‌کان و ناوه‌ندی پارێزگاکان په‌یوه‌ندی ئابووری بوونی هه‌بێت. په‌یوه‌ندی شه‌مه‌نده‌فڕی ئێران به عێراق و سووریا ده‌بێته هۆی گه‌یشتنی ئێمه به ده‌ریای مه‌دیته‌رانه، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چین که‌ل و په‌له‌کانی به‌ره‌و ئێران بنێرێت، ئه‌مه‌ش گه‌ماڕۆکان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
بۆچوونی ئێوە