ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕامین حسه‌ین ئابادیان: ئه‌مڕۆ شه‌مه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ردانی ئێرانی کرد و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئێران کۆبووەوە.
یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م سه‌ردانه، په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی نێوان تاران و به‌غدایه، ئه‌مه‌ش له حاڵێک دایه که ئه‌مریکا ئێرانی گه‌ماڕۆ داوه و واشنتۆن له‌م سه‌ردانه ڕازی نابێت.
بڕیار وایه له‌م سه‌ردانه سه‌رۆکانی هه‌ر دوو وڵات ڕێککه‌وتن نامه‌ی زۆر واژۆ بکه‌ن، وه‌ک دیاریشه پێش بینی ئه‌وه ده‌کرێت که به‌رهه‌م ساڵح له‌م دیداره‌دا جارێکی دیکه جه‌خت بکاته‌وه له دژایه‌تی کردنی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران.
پێشتریش به‌رهه‌م ساڵح له‌مباره‌وه وتبووی: ئێمه نامانه‌وێت زه‌ره‌ر و زیانی گه‌ماڕۆکانی دژ به ئێران بمانگرێتهوه.
ئه‌و زیادی کرد بوو: عێراق نایه‌وێت زیان و سه‌ختی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران له ئه‌ستۆ بگرێت. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که عێراق جدییه له په‌ره‌دان به هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ تاران.
ئه‌مریکا پێشتر به ڕوونی ڕایگه‌یاندووه که نایانهبێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق په‌ره بسێنێت و ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق دژی ئه‌م خواسته‌ی ئه‌مریکایه.
په‌یمانی به‌رهه‌م ساڵح له‌م سه‌ردانه ئه‌وه ده‌بێت که سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کانی ئه‌مریکا به‌غدا ئاماده نییه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رته‌سک بکاته‌وه و سه‌رده‌می سیستمی تاک لایه‌نه له جیهاندا کۆتایی پێ هاتووه.
ئه‌م سه‌ردانه هه‌روه‌ها به ڕوونی نیشانی ده‌دات که بڕیاره‌کان له عێراقدا له ژێر ده‌ستی وڵاتانی بیانی نییه، ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که سیاسه‌تی تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه کردن و به ته‌ماح خستنی وڵاتانی دیکه له لایه‌ن ئه‌مریکا بۆ دژایه‌تی ئێران چی دیکه وڵام ناداته‌وه.
دوای کوه‌یت و ئه‌ردۆن ئه‌مه سێهه‌مین سه‌ردانی فه‌رمی سه‌رۆک کۆماری عێراقه و به‌م کاره به‌رپرسانی عێراقی به ڕوونی نیشانی ده‌ده‌ن که له دوای په‌ره‌دان به هاوکاری نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق و گوێ به گه‌ماڕۆکان ناده‌ن.
ئه‌مه‌ش نابێت له بیر بکه‌ین که به‌رپرسانی عێراقی به‌رده‌وام سپاسی ئێران له شه‌ڕی دژ به داعش ده‌که‌ن و به‌رهه‌م ساڵحیش چه‌ندین جار ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته گه‌وره کردووه.
ئه‌و پێشتر به ئاشکرا وتوویه‌تی: ئێرانییه‌کان له ڕۆژی سه‌خته‌کان له ته‌نیشت ئێمه بوون و پشتیوانیان کردین، ئێمه بۆ به‌رگری نکه‌ین؟ ئێمه نامانه‌وێت له لایه‌ن بیانییه‌کانه‌وه هیچ ئازارێک به تاران بگات.
ئه‌مه ته‌نیا به‌شێکه له پشتیوانییه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح له ئێران له قۆناغه‌کانی ڕابردوو و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی باشی به‌رپرسانی عێراق له‌گه‌ل ئێران به ڕوونی نیشان ده‌دات.
بابه‌تێکی دیکه که له‌م سه‌ردانه ڕوون بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که عێراق سه‌ره‌ڕای گوشاری وڵاتانی دواکه‌وتووی عه‌ره‌بی ئاماده نه‌بووه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێت. له ڕاستیدا به‌رپرسانی عێراق له دوای ئه‌وه‌ن که سه‌رپه‌ره‌شتی هه‌موو په‌یوه‌دنییه‌کانی خۆیان له ناوچه‌که بکه‌ن و ئاماده‌ش نین که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران بکه‌نه قوربانی داواکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
به‌رهه‌م ساڵحیش له لایه‌ن شیعه‌کانی عێراقه‌وه به تایبه‌ت چاکسازی و به‌ناء له پارلمان پشتیوانی لێکراوه و ئه‌مه‌ش به ڕوونی نیشانی ده‌دات که ئه‌وانیش له‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق پشتیوانی ده‌که‌ن.
زۆربه‌ی گرووپه سیاسییه‌کانی عێراق له پارلمان ده‌نگیان به به‌رهه‌م ساڵح دا و ئه‌مه‌ش به ڕوونی نیشانی ده‌دات که ئه‌وان پشتیوانی له به‌رهه‌م ساڵح و سیاسه‌ته‌کانی ده‌که‌ن.
ده‌ر هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌م بابه‌ته‌یه که په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و تاران له ئێستادا زیاتر به‌ره‌و پێشچوون ده‌ڕوات و سیاسه‌ته بیانییه‌کانی ئه‌م دواییه کاریگه‌ری له سه‌ر نه‌بووه و زیاتریش ده‌بێته‌وه.
Your Comment